سامسۆنگ ئەلیكترۆنیكس سەركردایەتی گۆڕانی دیجیتاڵی دەكات

لەگەڵ مۆبایلەكانی Galaxy S21+ وGalaxy S21 Ultra
سامسۆنگ
سامسۆنگ

K24- هەولێر:

زنجیرەی Galaxy S، بۆ ماوەی دەیەیەك چەندین ئەزموونی ناوازە و پێشەنگی مۆبایلی هۆشمەندی پێشکەش بەو بەكارهێنەرانە كردووە كە پشت بە مۆبایل دەبەستن بۆ پەیوەندی و بەسەربردنی كاتێكی خۆش. زنجیرەی Galaxy S21  نوێترین بەرهەمی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسە کە لەسەر ئەزموون و بنەمایەكی دێرین و دەوڵەمەند بنەڕەتە، کۆمەڵێک بژاردەی نوێشی هەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران رۆژانە کاتێکی خۆشی لەگەڵدا بەسەر ببەن.زنجیرەی Galaxy S21 بە نرخ و جۆری جیاواز و تەکنەلۆژیای ئاست بەرزی پرۆفیشناڵی کامێرا بەردەستە بە ئامانجی بەخشینی هەڵبژاردەی زیاتر بە بەکارهێنەر بە مەبەستی هەڵبژاردنی مۆبایلی نمونەیی خۆیان پاڵپشت بە بەکارهێنان و شێوازی ژیانیان.

یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ماوەی پێشوو بریتیە لە مۆبایلەکانی +Galaxy S21  و Galaxy S21 Ultra  کە تەنها سەرنجڕاكێش نین بەڵكو بە بژاردەکانی ڕۆژانە بەكارهێنەر شاگەشكە دەكەن.

مۆبایلی Galaxy S21 Ultra   بەرهەمی پابەندیی سامسۆنگە بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێهاوتای بیستراو و بینراو لەگەڵ نوێترین تایبەتمەندی میدیایی نمونەیی، ئەمەش لەبەر پێشکەشکردنی پێوەری نوێ لە بواری وێنە و ڤیدیۆ و وێنەی فۆتۆگرافی بە شێوەیەکی داهێنەرانە و بە ووردیەکی سینەمایی لە ڕێگەی ٤ کامێراکانی دواوە و هەستەوەری پڕۆفیشناڵ کە چرکاندنی وێنە بە تەکنەلۆژیای مەودای بەرزی داینامیکی HDR (12 bit) و ووردی بەرزی ڕەنگەکان کە 64 هێندە دەوڵەمەندترە، و مەودای فراوانترین داینامیکی بە 3 هێندە زیاتر بەردەست دەکات بۆ بەکارهێنەر.

قەبارەی شاشەی مۆبایلەکە گەورەترینە لە زنجیرەکەدا کە پێکهاتووە لە 6.8 ئینچ کە پشتگیری S Pen  پێنووسی ئێس دەکات وەک یەکەمین مۆبایل لە زنجیرەی Galaxy S،. هەروەها مۆبایلەکە دوو هاوێنەی تایبەت بە هێنانەپێشەوەی تیشکیی لەخۆدەگرێت Dual Tele Zoom  کە توانای هێنانەپێشەوە بە شێوەیەکی خێرا و ڕوونتر بەردەست دەکات بە بەراوورد بە مۆبایلەکانی تری زنجیرەی Galaxy S  لەگەڵ لەخۆگرتنی دۆخی Portrait  هاوشێوەی وێنەی ستۆدیۆ کە ڕۆشنایی نمونەیی بەردەست دەکات.

هەروەها مۆبایلەکە چارەسەرکەری 5 نانۆمەتر لەخۆدەگرێت کە خێراترینە لە نێوان مۆبایلەکانی  Galaxy  کە ئاستێکی بێهاوتا و زیرەکیی هۆشمەندی زیاتر لە هەموو ڕووەکانەوە فەراهەم دەکات. هەروەها بەهۆی لەخۆگرتنی بیرگەی ناوەکی هەتا 512 گێگا، بەکارهێنەر توانای هەڵگرتنی هەزاران وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لەڕادەبەدەر ڕوونی هەیە.

لەگەڵ کواڵیتی 8K تایبەت بە ڤیدیۆ، بەکارهێنەر توانای تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی سەرنجڕاکێشی هەیە هەروەها لە ڕێگەی تایبەتمەندی  Super Smooth 60fps Video ەوە بەکارهێنەر بە شێوەیەکی زۆر جێگیر لە ساتی جوڵە و بە کاراییەکی ئاست بەرزەوە لە بارودۆخە جیاوازەکانی ڕۆشنایی ئاست بەرز و نزمدا توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە ، لەگەڵ توانای چرکاندنی وێنە بە ووردی ٣٣ مێگاپیکسڵ لە ناو دیمەنیی ڤیدیۆیی تۆمارکراو بە ووردی 8K ناسراو بە 8K Video Snap، هەروەها تایبەتمەندی یەک چرکاندن Single Take،  توانای گۆڕینی گرتەی ڤیدیۆیی بۆ وێنە بەردەست دەکات لەگەڵ توانای بەردەستکردنی گرتەی ڤیدیۆیی هەمەجۆر لەگەڵ تایبەتمەندی خاوکردنەوەی ڤیدیۆیی.

و لەگەڵ تایبەتمەندیی Space Zoom، بەكارهێنەر بەهۆیەوە دەتوانێت گرتەی ڕوون و جێگیری لە مەودای دوورەوە دەست بكەوێت، هەروەها تایبەتمەندیی Zoom Lock یش گرتەی ڤیدیۆیی بەردەست دەخات بەبێ لەرزینەوە، بەم پێیەش توانای چرکاندنی  وێنەیەكی زۆر ڕوون بەردەست دەبێت لەكاتی نزیككردنەوە 30x بەبێ لەدەستدانی کواڵیتی.

بۆ وێنەی سێڵفیش، سامسسۆنگ ئەلیکترۆنیکس مۆبایلی Galaxy S21 Ultraـی لەبیرنەکردووە بە باشترکردنی بە زیادکردنی کردارەکانی زیرەکیی دەستکرد کە ڕوخساری بەکارهێنەر بە ڕەنگی ڕاستەقینە دەخاتەڕوو لەگەڵ فۆکەسی خۆکاردا کە پاڵپشتکراوە بە هەڵبژاردەکانی ڕۆشنایی ستۆدیۆی خەیاڵی لەگەڵ کامێرای دواوە.

تایبەتمەندی بارگاویکردنی لەڕادەبەدەر خێرا، چەندین کاتژمێر وزە دەبەخشێتە پاتری هۆشمەندی مۆبایلەکە، هەروەها لەگەڵ تایبەتمەندی بارگاویکردنی بێتەلی خێرا 2.0،  بەکارهێنەر چیتر پێویستی بە بەکارهێنانی کێبڵی بارگاویکردن نابێت، هەروەها تایبەتمەندی Wireless PowerShare  توانای بارگاویکردنی بێتەل دەبەخشێتە ئامێرەکانی وەک بیستۆکی گوێ و کاتژمێری هۆشمەند تەنانەت مۆبایلی هاوڕێکەشت.

نەک تەنها ئەوە، بەڵکو بەکارهێنەر توانای خستنەگەڕی بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەی هەیە لەسەر کۆمپیوتەری تایبەتی خۆی کە لەسەر سیستەمی Windows 10  و بەرەوژوور کاردەکات، تەنها ئەوەی کە پێویستە ئەنجامی بدات بریتیە لە دامەزراندنی بەرنامەکان لەسەر شریتی ئاگانامەکان بە مەبەستی بینینی ناوەرۆک و ڕاستەوخۆ دەست بەکارکردن.

هەموو ئەم تایبەتمەندیانە جگە لەوانەی کە تایبەتن بە Galaxy S21 Ultra, ، بەردەستن لەسەر مۆبایلی Galaxy S21+  کە شاشەی 6.7 ئینچ لەخۆدەگرێت ، لەگەڵ شووشەی بەرگەگر لە دژی ڕووشان Gorilla Glass Victus،  لەگەڵ کامێرای سیانی پڕۆفیشناڵی پاڵپشتکراو بە زیرەکیی دەستکرد کە هەڵدەستێت بە شیکردنەوەی ڕوخسار و سروشت و گۆشە و ئاراستەی ڕۆشنایی تایبەت بە هەر گرتە ڤیدیۆییەک، لەگەڵ پشتگیری ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشە بە بڕی 120هێرتز.