كۆرۆنا له عێراق.. ژماره‌ی تووشبوون به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوون به‌و په‌تایه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 38 هه‌زار929 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 663 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركران، كه بریتین له 947 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 33 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 3 هه‌زار و 591 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 774 هه‌زار و 15 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 860 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 698 هه‌زار و 775 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.3% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 61 هه‌زار و 380 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 434 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B