نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ربڕی
K24 -هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دانیشتنی دوێنێیدا، به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا، حكومه‌تی ئیتیحادی پابه‌ند بێت به ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە و به‌و پێیه پارێزگاكه ده‌بێته پارێزگای ژماره 19ی عێراقی ئیتیحادی.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له تویتێكدا پشتیوانی بۆ ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕیوه.
نێچیرڤان بارزانی، نووسیویه‌تی: "هه‌موو پشتگیرییه‌ک لە بڕیارى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەکەم، کە حکوومەتى فیدراڵى عێراق پابه‌ند دەکات هەموو ئەو رێکارانە تەواو بکات کە بۆ بەپارێزگابوونى هەڵەبجە پێویستن".
سه‌باره‌ت به كۆده‌نگی نوێنه‌رانیش له باره‌ی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌وه، نووسیویه‌تی: "کۆدەنگیى ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران لەسەر ئەو بڕیارە، جێى ڕێز و پێزانینه و ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م".
پێش ده‌ركردنی بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پابه‌ندكردنی حكومه‌تی ئیتیحادی به رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، ئامانج ره‌حیم، وه‌ك كه‌سێكی یاسایی پشتیوانی یاسایی و به‌ڵگه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی خستبووه‌ڕوو، كه له چه‌ند خاڵێكدا پوخته‌ی كردوون، له‌وانه:
1- زیادكردنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به بڕیارێكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، به ژماره (11)ی رۆژی (22/9/1999). له مادده‌ی (141)ی ده‌ستووری عێراقیشدا هاتووه: ئه‌و یاسایانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له (1992)ـه‌وه ده‌ریكردوون به په‌سندكراو و به‌ركار هه‌ژمار ده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و پرسه له ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادیدا نییه و تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌كانی (114) و (115)ـی ده‌ستووردا هاتووه.
2- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیتیحادی به بڕیاری ژماره (568)ی رۆژی (31/12/2013) بڕیاری زیادكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ ریزی پارێزگاكانی عێراق په‌سند كردووه.
3- ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشتر له‌سه‌ر بنه‌مای حوكمه‌كانی مادده‌ی (51)ی یاسای ئیتیحادی ژماره (2)ی ساڵی (2015) تایبه‌ت به "بودجه‌ی گشتیی بۆ ساڵی دارایی 2015" و مادده‌ی (50)ی یاسای ئیتیحادی ژماره (1)ی ساڵی (2016)ی تایبه‌ت به "بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی دارایی 2016" له رووی یاسادانانه‌وه دانی به هه‌ڵه‌بجه‌دا ناوه وه‌ك پارێزگا.
4- په‌رله‌مانی كوردستان یاسای "ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق" به ژماره (1)ی ساڵی (2015) ده‌ركردووه.
5- پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به مه‌رسوومێكی سه‌رۆكی هه‌رێم دانراوه و رێكاره‌كانی پێكهێنانی ئیداره‌ی پارێزگاكه ته‌واو كراوون. به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی تێدا كراونه‌ته‌وه. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی تێدا كراوه‌ته‌وه و داراییه‌كه‌ی جیاكراوه‌ته‌وه له گه‌نجینه‌ی سلێمانی. له رووی دارایی و ئیدارییه‌وه سه‌ربه‌خۆییه له پارێزگای سلێمانی.
6- وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتیحادی هه‌ڵه‌بجه‌ی له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا وه‌ك پارێزگایه‌كی ره‌سمی ناساندووه.به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی "پاسپۆرت، رهچهڵهكنامه، نووسینگه‌ی زانیاری" تێدا كراوه‌ته‌وه و تابڵۆی ئۆتۆمبێلیش به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتیحادی ژماره (40528) بڕیاری لێدراوه.