ئیخلاس دلێمی: نامانه‌وێت ئه‌زموونی ئێران له عێراق كۆپی بكرێت
K24 -هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئیخلاس دلێمی رایگه‌یاند، ئێمه بایكۆتی دانیشتنی نوێنه‌رانمان كرد، چونكه نامانه‌وێت ئه‌زموونی ئێران له عێراق دووباره ببێته‌وه.
له باره‌ی دانیشتنی دوێنێی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی، ئیخلاس دلێمی له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئێمه و هه‌ندێك له هێزه سیاسییه جیاجیاكان له سوننه و شیعه، هێزه مه‌ده‌نییه‌كان و كه‌مینه ئاینییه‌كان دانیشتنی نوێنه‌رانمان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر دادگای ئیتیحادی بایكۆت كرد، به ئامانجی رێگرتن له كۆپیكردنی ئه‌زموونی ئێران له دادگا كه ئه‌مه‌ش له رێی دانانی شه‌رعزانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له ده‌ركردنی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان".
له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی "دیجله" ئه‌و ژنه نوێنه‌ره، گوتیشی: كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ینمافه مه‌ده‌نییه‌كان له جێبه‌جێكردنی یاساكاندا له چوارچێوه‌ی كاری دادگای ئیتیحادی بۆ پارێزگاری له مافی گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
دلێمی ئه‌وه‌شی وتووه: "ناكرێت رێگه بدرێت به شه‌رعزانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام مافی ڤیتۆیان هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه له باره‌ی ترسه له بڕیارێكی دادگاكه كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت، ئه‌وه شتی وا روونادات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستوور رێگه نادات هیچ یاسا و بڕیارێك پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت به روونی".
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناكۆكی له باره‌ی سێ مادده‌ی پڕۆژه یاساكه هه‌یه، كه مادده‌كانی (2،3،12)ن.
به گوێره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه یاساكه پێشنیاز كراوه، چوار فه‌قیهی مه‌زهه‌بی شیعه و دوو شه‌رعزانی سوننه، كه یه‌كێكیان وه‌قفی سوننه دیاری بكات و دووه‌میان وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه ئه‌ندامی دادگای ئیتیحادی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ستن به شه‌ریعه‌ت و ئاینی ئیسلام به هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كانییه‌وه و له ده‌ستووردا له مادده‌ی دووه‌مدا ئاماژه‌ی پێكراوه، یه‌كلا بكه‌نه‌وه و بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن.