زڵ‌اتان ڕازی بووه بچێته مانچێسته‌ر یونایتد، به‌ڵام دوو مه‌رجی هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند له كۆتایی وه‌رز ریزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێ ده‌هێڵێت، هه‌ر بۆیه چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا ده‌ستیان به كێبڕكێ كردووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی ئه‌و یاریزانه سویدییه.
سه‌رچاوه وه‌رزشییه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیاش بڵاویان كردووه‌ته‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ده‌سته‌واره‌كیان پێشكه‌ش به ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كردووه، به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره سویدییه دوو مه‌رجی خستووه‌ته به‌رده‌م شه‌یتانه سووره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو یارییان بۆ بكات، مه‌رجی یه‌كه‌می زڵ‌اتان ئاشكراكردنی ناوی راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده، دووه‌م مه‌رجی زڵاتانیش یاریكردنه به شێوازی سه‌ره‌كی.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ دوای 4 ساڵ له یانه‌ی پاریس سانجێرمان دواجار بڕیاری جێهێشتنی ئه‌و یانه‌یه‌ی دا و له كۆتا وه‌رزیش توانی 38 گۆڵیان له خولی فه‌ره‌نسی بۆ تۆمار بكات و ریكۆردێكی له مێژینه‌ی ئه‌و خوله‌ش بشكێنێ.