یانه‌ی عه‌ره‌بی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ هاته سه‌رهێڵ
یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس هاتووه‌ته سه‌رهێڵ و داوا له پێلێ ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی ده‌كات ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه رازی بكات كه به ئۆفه‌ره‌كه‌ی یانه عه‌ره‌بییه‌كه رازی بێت.
رۆژنامه‌ی (ئه‌ل مه‌لاعیب)ـی سعوودییه لێدوانێكی (سعوود ئه‌ل سه‌رامی) گوته‌بێژی پێشووی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه ده‌یه‌وێت رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ ریال مه‌درید بكات و به‌ره‌و خولی سعوودییه بیگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه داوای له ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی پێلێ كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ رازی بكات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سڕ بكات.
پێلێ كه پێشتر 3 جامی جیهانی بۆ به‌رازیل بردووه‌ته‌وه ئه‌ندامی شانازی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه و 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له تویته‌ر پیرۆزبایی شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی له كریستیانۆ كرد، كریستیانۆ به 770 گۆڵ بووه گۆڵكاری مێژوویی و پێش پێلێ كه‌وته‌وه كه خاوه‌نی 767 گۆڵی فه‌رمی بوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس له كۆی 33 یاری 30 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس كۆتایی دێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له هاوینی ئه‌مساڵ له ریزه‌كانی یوڤێنتۆس بڕوات.