به‌شیر حه‌داد: ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی بودجه ناخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی نوێنه‌رانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شیر حه‌داد، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی ناخرێته كارنامه‌ی دانیشتنی نوێنه‌رانه‌وه.
به‌شیر حه‌داد، گوتیشی، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی كوتله‌كانی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بودجه.
له مانگی شوباتی رابردوودا، كابینه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه په‌سند نه‌كراوه.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری رابردوودا هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادیدا رێككه‌وتن و هه‌رێم رازی بوو، رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی نا نه‌وتی راده‌ستی عێراق بكات. له به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا بڕی (12.6%)ی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكات.
ئه‌و رێككه‌وتنه بووه‌ته بنه‌مای داڕشتنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی (2021)، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له كوتله سیاسییه‌كانی شیعه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و رێككه‌وتنه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن، "دۆسیه‌ی نه‌وت"ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی راده‌ستی به‌غدا بكرێت و هه‌ندێك كوتله‌ی دیكه داوا ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات.
حكومه‌تی عێراق، له (22ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021)ی به بڕی (164) تریلیۆن دینار (نزیكه‌ی 113.1 ملیار دۆلار)، مه‌زنده كرد و كۆی گشتیی بودجه‌كه بڕی (76) تریلیۆن دینار (نزیكه‌ی 32.4 ملیار دۆلار) كورتهێنانی هه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌وانه كراوه، له لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه هه‌مواری ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه كراوه و كۆی گشتیی قه‌باره‌ی بودجه‌كه بۆ (130) تریلیۆن دینار (نزیكه‌ی 89.6 ملیار دۆلار) كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئاستی كورتهێنانیش بۆ (25) ترلیۆن دینار (نزیكه‌ی 17.2 ملیار دۆلار) كه‌مكراوه‌ته‌وه.