فراكسیۆنی پارتی و هاوپه‌یمانی هیوا نه‌چوونه‌ته‌ دانیشتنه‌كه‌وه‌

هه‌وڵێك له‌ ئارادایه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌موواری یاسای دادگای فیدراڵی و ده‌یانه‌وێت له‌ دژی كورد هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ لابه‌رن
موسه‌ننا ئه‌مین، له‌ هاوپه‌یمانی هیوا
موسه‌ننا ئه‌مین، له‌ هاوپه‌یمانی هیوا

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هیوا، موسه‌ننا ئه‌مین رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی هیوا و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری دیكه‌، نه‌چوونه‌ته‌ دانیشتنه‌كه‌وه‌.

موسه‌ننا ئه‌مین گوتیشی: هه‌وڵێك له‌ ئارادایه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌موواری یاسای دادگای فیدراڵی و ده‌یانه‌وێت له‌ دژی كورد هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ لابه‌رن، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كورده‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، كورد دژی ئه‌وه‌یه‌ یاسا نوێیه‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی به‌و جۆره‌ی هه‌یه‌ په‌سند بكرێت، چونكه‌ ره‌چاوی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی كوردی تێدا ناكرێت.