هه‌ڵه‌بجه‌.. ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ باره‌گای لقی پارتی كرا

شه‌وی رابردوو، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا.
به‌رده‌م باره‌گای لق
به‌رده‌م باره‌گای لق

K24 - هه‌ولێر:

شه‌وی رابردوو، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی زیانی دیكه‌ی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، نوره‌دین به‌شاره‌تی، كارگێڕی لقی 12ی پارتی رایگه‌یاند، ته‌قه‌كردن له‌ باره‌گاكانی پارتی له‌م سنووره‌ بووه‌ته‌ دیارده‌.

گوتیشی: ئێمه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ین، به‌رپرسانی ئه‌و كاره‌ ده‌ستگیر بكات.

روونیشیكرده‌وه‌، پێشتریش ته‌قه‌ كراوه‌ و ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی جددی هه‌بێت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌، ئه‌وا، ده‌ستگیركردنیان ئاسانه‌.

باره‌گای لقی 12 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
باره‌گای لقی 12 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
باره‌گای لقی 12 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
باره‌گای لقی 12 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
باره‌گای لقی 12 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
باره‌گای لقی 12 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
باره‌گای لقی 12 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
باره‌گای لقی 12 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌