تورکیا چەند ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی سوپای سووریای بۆردومان كرد
K24 – ھەولێر:
لە وەڵامی کەوتنەخوارەوەی چەند مووشەکێک لەناو خاکی وڵاتەکەی، تورکیا چەند ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی سوپای سووریا بۆردوومان كرد.
دوای کەوتنەخوارەوەی چەند مووشەکێک لە شاری کلیس نزیك له سنووری سووریا، تورکیا چەند ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی سوپای سووریای بۆردوومان کرد و هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لەو ناوچە سنوورییه خستە ئامادەباشییەوە.
هاوکات حکومەتی تورکیا داوای لە رووسیا کرد، کار بە بڕیاری ئاگربەست بکرێت و چیتر رێگە نەدرێت ئەو رووداوانە دووبارە ببنەوە.
لە ئاداری ساڵی رابردوو، ئەنقەرە و مۆسکۆ لەسەر ئاگربەست لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سووریا رێککەوتن، ئەمەش دوای هێرشێکی سوپای سووریا بوو، کە بەهۆیەوە 36 سەربازی تورکیا کوژران.