لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆبوونه‌وه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی پرسی په‌سندكردنی بودجه‌ی ئیتیحادی 2021 كۆبوویه‌وه.
رۆژنامه‌ی "الصباح" بڵاویكرده‌وه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێش ده‌ستپێكردنی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی نوێنه‌ران ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شه‌وه بچنه دانیشتنه‌كه‌وه.
بڕیاره كاتژمێر (01:00)ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی (2021) په‌سند بكات.
تا ئێستا ناكۆكییه‌كان له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاساكه‌دا ماون و لایه‌نه شیعییه‌كان هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیان بۆ مادده‌ی (11)ی پڕۆژه‌یاساكه پێشكه‌ش نه‌كردووه، كه ئه‌وان دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
به هۆی رووداوه‌كانی شه‌وی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه له لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هیوا، ترسی ئه‌وه هه‌یه لایه‌نه شیعییه‌كان به گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێم له پڕۆژه بودجه‌كه بكه‌ن.