ڤیان سه‌بری: پێشنیازه‌كه‌ی شیعه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڤیان سه‌بری رایگه‌یاند، ئه‌و پێشنیازه‌ی شیعه هێناویانه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌دیلی مادده‌ی 11ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ڤیان سه‌بری گوتیشی: ئه‌و مادده‌یه‌ی پێشنیاز كراوه ناده‌ستوورییه و ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، كورد ته‌نیا ئه‌و مادده‌یه‌ی قبووڵه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له باره‌یه‌وه رێككه‌وتوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی شیعه داوا ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران له باره‌ی بودجه‌ی ئیتیحادی دوابخرێت.