نرخی نەوت له سهدا (9) داکەوت
K24- ههولێر:
لەگەڵ دەرکەوتنی ئاماژەکان بە لاوازی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، خێرا هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت بۆ شەشەمین رۆژی مامەڵەکردن لە سەر یەک دابەزی، لە دوایین مامەڵەکانیشدا (9%) نرخەکەی لە دەستدا.
بەمەش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ژێر (62) دۆلار دابەزی، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئایار بە رێژەی زیاتر (0.38%) بۆ (62) دۆلار و (74) سەنت دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی (0.35%) بۆ (59) دۆلار و (23) سەنت دابەزی.
شارەزایەکی بازاڕ به ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، (5) رۆژه لهسهر یهك نرخی نەوتی خاو رووهو دابهزینه، هۆکارەکەشی بۆ ئەو مەترسییانە دەگەڕێتەوە، کە باس لەوە دەکەن وهرزی هاوین بە ئاسایی لە ئەوروپا تێناپەڕێت، لە هەمان کاتدا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سێیەم هەفتەی لەسەر یەکه له زیادبوونه و بەربەستەکانیش بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوامە.
بەڵام بانکی "گۆڵدمان ساکس" پێی وایە، نرخی ئێستای نەوت دەرفەتە بۆ کڕین و پێشبینی دەکات نرخی نەوتی خاوی برێنت لە هاویندا بۆ (80) دۆلار بەرز ببێتەوە.
د.ی