زانیاری لەبارەی رێککەوتنی شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان

گەیشتوونەتە رێککەوتن
پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

K24- هەولێر:

شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق گەیشتنە رێککەوتن.

شیروان دووبەردانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لایەنە شیعەکان و شاندی هەرێم لەسەر دەقێکی نوێ کە لەبەرەژەوەندی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتییە رێککەوتوون.

راشیگەیاند، بڕیار دراوە دەنگ لەسەر ئەو دەقە لە پەرلەمان بدرێت و تەواوی لایەنە کوردستانییەکان هاڕوابوون لەگەڵی.

هەر لەو بارەوە بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێرق بە کوردستان24ـی راگەیاند، رێککەوتنەکە کراوە و هەنگاوێکی سەخت نراوە، دواتر دەبێت لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر دەقەکە بدات، پاشان دەچێتە پەرلەمان و دەنگی کۆتایی لەسەر دەدرێت.

کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکان و شاندی ەهرێم کۆتایی هاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی هەردوولا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا نەکردووە.