ئامانج ره‌حیم ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو
K24 - به‌غدا:
شاندی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و شیعییه‌كانیش كۆده‌بێته‌وه.
شیڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ئه‌ندامی شانده‌كه‌یه رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان رێككه‌وتووین و گه‌شبینین به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتووین په‌سه‌ند بكرێت.
هاوكات به‌شار كیكی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، ده‌قێكه پێشنیازی لایه‌نه شیعییه‌كانه و له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مێك ده‌ستكاری ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كراوه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌مشه‌و فراكسیۆنه كوردییه‌كان به كۆده‌نگی ئاماده‌ن ده‌نگ به‌و ده‌قه بده‌ن كه شاندی هه‌رێم له‌سه‌ری رێككه‌وتووه، باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاریش نییه هیچ ده‌قێكی دیكه‌ی جیاواز له‌و ده‌قه‌ی ئێستا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، بهێنرێته ناو هۆڵی په‌رله‌مان.
پێشتر د. به‌شیر حه‌داد، جێگیر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ی راگه‌یاندبوو، سه‌ره‌تا لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه كۆنه‌ی بودجه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه، لایه‌نه شیعییه‌كانیش داواكارییان هه‌بوو، ئێستا ده‌قێكی نوێ بۆ بودجه ده‌خرێته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه، ده‌بێت داهاتی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدرێته به‌غدا، هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر شتێك رازی نابێت، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور یه‌كنه‌گرێته‌وه.