كاتی یارییه فیناڵه‌كان و سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی ئه‌مساڵ بزانه
ئه‌مساڵ جیا له وه‌رزه‌كانی دیكه، ساڵێكی پڕ له پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره ده‌بێت، پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی 2016، ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیێرۆی برازیل و جامی كۆپا ئه‌مریكا له گرینگ‌ترین ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌ورانه‌ن كه ده‌كه‌ونه ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێشتا فیناڵی چه‌ندان پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره به‌رێوه نه‌چووه كه له خواره‌وه ئاماژه‌مان پێ كردووه.
ـ بڕیاره یاریی كۆتایی جامی یۆرۆپا لیگ له نێوان یانه‌كانی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی و سێڤییای ئیسپانی له 18ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی چوارشه‌ممه له كات 21:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سانت جاكوب پاركی تایبه‌ت به یانه‌ی بازلی سویسرا به‌ڕێوه بچێت.
ـ بڕیاره یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی دادێ كه ده‌كاته 22ـی ئه‌م مانگه له كات 10:30ـی شه‌و له یاریگی ڤیسێنتی كالدیرۆن له مه‌درید له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و سێڤییا به‌ڕێوه بچێت.
ـ بڕیاره یاریی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا كه ساڵانه له نێوان براوه‌ی لالیگا و براوه‌ی جامی شای ئیسپانیا ده‌كرێت هه‌ر له نێوان یانه‌كانی سێڤییا و بارسێلۆنا به‌ڕێوه بچێت.
ـ بڕیاره یانه‌ی بارسێلۆنا له 24ـی ئه‌م مانگه گه‌شتی وڵاتی قه‌ته‌ر بكات و له شاری ده‌وحه یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌هلی پاڵه‌وانی خولی سعوودییه بكات.
ـ یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له رۆژی شه‌ممه كه ده‌كاته 28ـی ئه‌م مانگه له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی (سان سیرۆ) له شاری میلانیۆی ئیتاڵیا له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه ده‌چێت.
ـ یاریی كۆتایی جامی یه‌كییه‌تیی ئینگلته‌را له 21ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له كات 7:30ـی ئێواره له نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و كریستال پاڵاس به‌رێوه بچێت.
ـ بڕیاره یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای 2016 كه وڵاتی فره‌نسا میوانداریی كردووه له 10ـی مانگی داهاتوو كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی به یاریی نێوان فره‌نسا و رۆمانیا له كات 10:00ـی شه‌و ده‌ست پێبكات.
ـ بڕیاره یارییه‌كانی ئۆلمپیادی ریۆ دی جانییرۆی 2016 له 4/8ـی ئه‌مساڵ له وڵاتی برازیل ده‌ست پێبكات و یه‌كه‌مین یاریی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك ده‌بێت.
ـ بڕیاره یارییه‌كانی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكای 2016 له 4ـی مانگی داهاتوو به یاریی نێوان ئه‌مریكا و كۆلۆمبیا ده‌ست پێبكات.