ئینفۆگرافیك... بودجەی عێراق بە ژمارە

K24 – ھەولێر:

رۆژی ھەینی 19/3/2021 پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی 2021 كۆبووەوە و چەند مادەیەكی پەسند كرد، بڕیاریشە ئەمڕۆ جارێكی دیكە بۆ ھەمان پرس كۆببێتەوە.

بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە 164 تریلیۆن دینار كەمكراوەتەوە بۆ 129 تریلیۆن دینار، ھەروەھا كورتھێنان لە بودجە 21%ـە، لە كاتێكدا پێشتر لە 42% بوو.

عێراق بە گشتی پشت نەوت دەبەستێت و 93%ی داھاتی عێراق داھاتی نەوتە.