پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدات

K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دهنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجهی گشتی تەواو دەکات.
پهیامنێری كوردستان24 له بهغدا رایگهیاند، بڕیارە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بەردەوام بێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی پهرلهمانی عێراقیش ئاشکرای کرد، بههۆی بهردهوامی گفتوگۆكانی نێوان پەرلەمانتاران و لیژنهی دارایی و تهواوكردنی وردهكارییهكان، کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخراوە.
هەرچەندە لە کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی پەرلەمانی عێراق، ماددەی 11ی پڕۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان پەسندکرا. كەچی عودەی عەواد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەكردووە، دەستییان بە کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران کردووە، بۆ پێداچوونەوە بە ماددەکە.