ئینفۆگرافیك...پێشخستنی کەرتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان

K24 – ھەولێر

كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە سەرەتای دەستبەكاربوونی پلانێكی تۆكمەی بۆ پێشخستنی كەرتی كارەبا داڕشتووە، لەم چوارچێوەیەدا لە ساڵی رابردووەوە تائێستا چەند پڕۆژەیەكی دیكەی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان كرانەوە و ھەندێكیشیان لە بواری جێبەجێكردن دان.

لە ھەرێمی كوردستان 13 وێستگەی كارەبا ھەن، كە بە گاز، دیزل، نەوتی رەش و ئاو كاردەكەن و 6 ھەزار و 737 مێگاوات كارەبا بەرھەمدێنن.

لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاكسازی حكومەتی ھەرێم و ھەمواركردنەوەی گرێبەستەكانی كارەبا، 300 ملیۆن دۆلاری ساڵانە بۆ گەنجینەی گشتی گەڕێندراوەتەوە.