گۆڕانکارییەکانی لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 به‌م جۆره‌یه‌

به‌های دۆلار چی به‌سه‌ر دێت؟
كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی لیژنه‌ی دارایی به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی
كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی لیژنه‌ی دارایی به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی

K24 - هه‌ولێر:

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، به‌بێ ده‌ستكاریكردنی مادده‌ی 11، كه‌ پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌، گۆڕنكاری له‌ ژماره‌یه‌ك خاڵ و بڕگه‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021دا كردووه‌.

تا ئیستاش هیچ كاتێك بۆ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دانه‌نراوه‌ تا پرۆژه‌ یاساكه‌ بخرێته‌ ده‌نگدان و په‌سه‌ند بكرێت. به‌ گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیایی په‌رله‌مانی عێراق، ئێستا پرۆژه‌ یاسای بودجه‌، له‌لای په‌رله‌مانتاران هه‌یه‌.

گرنگترین گۆڕانكارییه‌كان ئه‌مانه‌ن:

- کەمکردنەوەی بودجەی سێ سەرۆکایەتییەکە بە رێژەی 20%.

- کەمکردنەوەی کۆی کورتهێنان لە 47% بۆ 19%، واتە لە 76 ترلیۆن دینار بۆ 25 ترلیۆن دینار.

- کەمکردنەوەی قەرزکردن بۆ 51 ترلیۆن دینار.

- گەرەنتیکردنی شایستەی وانەبێژان، گرێبەست و کرێ.

- زیادکردنی گوژمەی گەشەپێدانی پارێزگاکان لە 2 بۆ 4 ترلیۆن دینار.

- زیادکردنی بڕی پێترۆ دۆلار بۆ پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە 500 ملیار بۆ ترلیۆنێک دینار.

- هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق.

- زیادکردنی بودجەی چەکدارکردنی سوپای عێراق و دەزگای هەوالگری و پەرەپێدانی توانای جەنگی و زانیاریان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر

- زیادکردنی پارەی تەرخانکراو بۆ تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی، بە زیادکردنی ترلیۆنێک و 500 ملیار دینار بەراورد بە 2020، هەروەها زیادکردنی خێزانەکان بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتی

- دیاریکردنی بڕی دارایی تایبەت بۆ تەواوکردنی هێلەکانی بەرهەمهێنان لە کارگە گەورەکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی

- دیاریکردنی گوژمەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو لایەنانەی کەرتی تایبەت کە لە بڕیاری دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانان و چاودێری دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی، کە ئامانج لێی بەردەوامی پڕۆژەکانە.

- دیاریکردنی بڕێک پارە بۆ شایستەی جوتیاران و باخەوانان بە گشتی و رێگە پێدان بە هاوردەکردنی کەرەستەی بەکارهاتوو، هەروەها قەدەغەکردنی هاوردەی ئەو بەرهەمانەی لە عێراق بەرهەمدەهێندرێت،  کە ئامانج لێی پشتیوانی کردنی جوتیارانە و بە مەبەستی پاڵپشتیکردنیش گوژمەی 200 ملیار دینار تەرخاندەکرێت بۆ دابینکردنی تۆو پەین و قڕکەری کشتوکاڵی.

- پاڵپشتی و بەشداریکردنی کەرتی تایبەت، کە زیاتر لە 5 ملیۆن هاووڵاتی عیراق کاری تێدا دەکەن، بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی وەبەرهێنان و چالاککردنی بازاڕی ناوخۆ.

- تەرخانکردنی گوژمەیەک بۆ دامەزراندنی فڕۆکەخانەی نەینەوا و زیقار و بەندەری فاوی گەورە، هەروەها پڕۆژەی بدعە بۆ راکێشانی ئاوی پاک بۆ بەسڕە.

- زیادکردنی 339 ملیار دینار بۆ کڕینی دەرمان و بەرزکردنەوەی توانای کڕینی دەرمان و دابینکردنی بۆ هاووڵاتییان.

- تەرخانکردنی 199 ملیۆن دۆلار لەمساڵدا بۆ دامەزراندنی 1000 قوتابخانەی نوێ لە سەرجەم پارێزگاکان.

- دابینکردنی گوژمەی تایبەت بۆ دامەزراندنی وێستگەی کارەبا لە واست، سەماوە، ئەنبار و ناسرییە