شاندی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته په‌رله‌مانی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته په‌رله‌مانی عێراق و ئێستاش له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دایه.
شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی فیدرالی 2021ی عێراق، له به‌غدایه و بڕیار وابوو شه‌وی رابردوو پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام دواتر بۆ به‌یانی رۆژی شه‌ممه 20ی ئادار/ مارسی 2021 دواخرا.
به‌یانی ئه‌مڕۆش په‌رله‌مان نه‌یتوانی ده‌ست به كۆبوونه‌وه بكات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه و بۆ جاری دووه‌م دواخرا.