كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا.. لایه‌نه شیعییه‌كان له رێككه‌وتنه‌كه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ جاری سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا و ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش رایگه‌یاند، لایه‌نه شیعییه‌كان له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ندێك گۆڕانكاری له ده‌قی مادده‌ی 11 كراوه، ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه گۆڕانكاری تێدا هاتووه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆده‌بنه‌وه و بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكرێت.