(30) ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کەرکووك تێده‌پەڕێت

لەبری سەیران لە بەهاراندا پرسە بۆ باوك و براکەی دەگێڕێت
(30) ساڵه‌ چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی روفاتی باوك و براكه‌ی ده‌كات
(30) ساڵه‌ چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی روفاتی باوك و براكه‌ی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

(30) ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کەرکووك و رزگارکردنی ئەو شارە تێپەڕی، لە (20)ی ئاداری ساڵی (1991)دا کەرکووك لە بەعسییەکان پاککرایەوە و راپەڕین تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا، ئازادکردنی کەرکووك بێ قوربانی نەبوو، دەیان شەهید و بریندار هەبوون، چیرۆکەکانی ئەو رۆژە زۆرن،  پەیامنێری کوردستان24 یەکێك لە چیرۆکە تراژیدییه‌کان دەگێڕێتەوە.

نەخۆشخانەی سەدامی پێشوو، ئازادی ئێستایە، 30ساڵ بەر لەئێستا لەم شوێنەدا بەعسییەکان گەورەترین تاوانیان لەبەرامبەر هاووڵاتیان و خەڵکی راپەڕیوی کورد ئەنجامدا.

سیامەند عومەر، ئەوکات کە تەمەنی تەنیا (12)ساڵ بوو، لەناو روفاتی شەهیدەکاندا بەدوای باوك و براکەیدا گەڕاوە، بەڵام نەیدۆزیوونەتەوە، ئەو (30) ساڵە لەبری سەیران لە بەهاراندا پرسە بۆ باوك و براکەی دەگێڕێت.

ماڵی چۆڵی پیرەژنێکی جەرگ سوتاوە، فەتحیه‌ کەریم، دایکی شەهیده‌، (18) کەسی تا ئێستا لەدەستداوە، بەسوێترینیان هاوسەر و کوڕەکەیەتی، کە تا ئێستا خەون بە گەڕانەوەیان دەبینێت.

(30) ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کەرکووک تێدەپەڕێت، ئەوکات تامەزرۆی خەڵک بۆئازادی هێندە زۆربوو، لەماوەیەکی کەمدا بەعس تێکشکا، هەرئەمەش بوو وایکرد لەبەرامبەر خەڵک رەشبگیری و کووشتنی بەکۆمەڵ ئەنجام بدرێت، دوای ئەوەندە ساڵە هێشتا کەرکوکییەکان تینووی ئازادین و راپەڕینێکی دیکە بەگرنگ دەزانن.

د.ی