به‌ر له 17 ساڵ مردنی راگه‌یه‌ندرا.. ئێستا به‌زیندوویی دۆزرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی 17 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی له ساڵی 2004 له زه‌ریای هیندی روویداو و بووه هۆی روودانی شه‌پۆلی تسۆنامی له وڵاتی ئیندونیزیا، كه به‌هۆیه‌وه 230 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته سروشتییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، یه‌كیك له پۆلیسه‌كانی ئه‌و وڵاته كه شه‌پۆله‌كه راپێچی كردبوو، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ده‌روونییه‌كان دۆزرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن" له‌سه‌ر زاری خانه‌واده‌ی "ئه‌بریب ئه‌سیب"، پۆلیسه دۆزراوه‌كه گواستییه‌وه، كاتێك تسۆنامی و بومه‌له‌رزه‌كه هه‌رێمی ئاچیهی رۆژئاوای ئیندۆنیزیای گرته‌وه، ئه‌و له سه‌رسه‌ر كاره‌كه‌ی بوو.
Selepas 17 tahun hilang semenjak tragedi Tsunami di Aceh pada tahun 2004, anggota Ibu Pejabat Polis Daerah Brimob, Abrip Asep ditemui dalam keadaan sihat tubuh badan di rumah sakit jiwa. pic.twitter.com/QzR2TWfHYw
— OHMEDIA.MY (@ohtweet) March 18, 2021
یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و پۆلیسه گوتی: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی "ئه‌بریب ئه‌سیب" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌م دواییانه ئه‌وان زانییان كه ئه‌سب زیندووه.
گوتیشی: "ناتوانم باوه‌ڕ به‌مه بكه‌م، 17 ساڵ بێ هه‌واڵی، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووین ئه‌و مردووه، نه‌مانده‌زانی هێشتا له ژیان ماوه".
Sosok Abrip Asep, Ditemukan Setelah Hilang saat Tsunami Aceh 2004, Keluarga Kenali Lewat Bekas Luka https://t.co/qwXjQgldin via @YouTube
— Tribun Jatim (@tribunjatim) March 18, 2021
لای خۆیه‌وه پۆلیسی خۆجێیی ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئیندۆنیزیا دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و پیاوه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی دۆزراوه‌ته‌وه، "ئه‌بریب ئه‌سیب"ـه، كه له‌كاتی روودانی تسۆنامیدا وه‌ك بێسه‌روشوێن ناوی تۆماركرابوو و دواتر به مردوو له‌قه‌ڵه‌م درابوو.
وێڕای نه‌هامه‌تییه‌كانی كه به‌هۆی كاره‌ساته‌كه تووشی هه‌ڵچوونی ده‌روونی ببوو، دووباره ئه‌سیب گه‌ڕێندرایه‌وه باوه‌شی خێزانه‌كه‌ی و به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، ته‌ندروستییه‌كه‌ی باشه.
H.B