سه‌ركێشی فڕین لەسەر چیای كۆڕه‌ك بەڕێوەچوو
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك ئاره‌زوومه‌ندی باكووری كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت، سه‌ركێشی فڕینیان له به‌رزایی چیای كۆڕه‌ك ئه‌نجامدا، به ئامانجی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی و راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
ژماره‌یه‌ك یاریزانی هه‌ولێری ئاسمانی و دێركی باكووری كوردستان ئاماده‌كاری بۆ سه‌ركێشی فڕین له به‌رزی (2) هه‌زار و (127) مه‌تر ده‌كه‌ن.
ئه‌وان نمایش ده‌كه‌ن بۆ پیرۆزكردنی نه‌ورۆز و راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ شوێنه گه‌شتارییه‌كه، له به‌رزایی چیای كۆڕه‌ك به‌ره‌و بناره‌كانی چیا ده‌فڕن، ئه‌گه‌رچی سه‌ركێشییه، به‌ڵام بۆیان چێژبه‌خشیشه.
محه‌ممه‌د عه‌باس، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێری ئاسمانی گوتی: "یانه‌كه‌مان (20) یاریزانی هه‌یه، خه‌ریكی راهێنانن، ئه‌و یارییه سه‌ركێشییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده نییه و خۆشییه‌كه‌ی زیارتره، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێرببێت، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت، كه نه‌خۆشی فۆبیایان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی فشاری خوێن و شه‌كره‌شیان هه‌یه، ده‌توانن ئه‌و یارییه بكه‌ن".
نه‌ورۆزی ئازادی و كه‌شی له‌باری هه‌رێمی كوردستان وای له‌یاریزانانی باكووری كوردستان كردووه، بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی له‌ئاسمانی باشووردا ساڵی نوێی كوردی پیرۆزبكه‌ن.
فڕین سه‌ركێشییه‌كه، هه‌مووكه‌س ناتوانێت ئه‌نجامی بدات، ئه‌و یارییه سه‌ركێشییه ساڵی (2009) له هه‌رێمی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه و ساڵ له‌دوای ساڵیش ئاره‌زوومه‌ندانی زیاتر ده‌بن و ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزان روویان له‌م وه‌رزشه پڕسه‌ركێشییه كردووه.
د.ی