وڵاتێكی ئه‌وروپی له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می "به‌خته‌وه‌رترین وڵاتانی جیهان"ه
K24 - هه‌ولێر:
فنله‌ندا رێزبه‌ندی یه‌كه‌م وه‌رگرتووه له ئاماژه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆ ساڵی (2021)، له‌كاتێكدا له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان سعودیه یه‌كه‌مه و له ریزبه‌ندییه جیهانییه‌كه (21)ـه.
ئاماژه‌ی به‌خته‌وه‌ری، (149) وڵات پۆلین ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك هۆكار، گرنگترینیان ئه‌نجامی ناوخۆیی تاك، ژیان و ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ بۆچوونی دانیشتووان.
له راپرسیێكدا توێژه‌ران پشت به بۆچوونی به‌شداربووانی ده‌به‌ستن، به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێوه‌رێك له ژماره (1-10)، كه تا چه‌ند هه‌ست پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر تووشی كێشه‌یه‌ك بن، تا چه‌ند ئازادن له بڕیاردان له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تییانه‌وه، تا چه‌ند هه‌ست به بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تا چه‌ند به‌خشنده‌ن.
له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا، راپرسییه‌كه سنوورێكی فراوانی نه‌گرتووه و توانیویانه ته‌نیا (95) وڵاتی رووماڵ بكه‌ن.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای میدیایی "فۆربه‌س"، ریزبه‌ندی (20) به‌خته‌وه‌رترین وڵات ئه‌مانه‌ن: فنله‌ندا، ئایسله‌ند، دانیمارك، سویسرا، هۆڵه‌ندا، سوید، ئه‌ڵمانیا، نه‌رویج، نیوزله‌ندا، نه‌مسا، ئیسرائیل، ئوستراڵیا، ئێرله‌ندا، ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، چیك، به‌لجیكا، به‌ریتانیا، تایوان و فه‌ره‌نسان.
به پێی راپۆرته‌كه، سعودیه ریزبه‌ندی (21)ـه و یه‌كه‌می وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه، ئیمارات ریزبه‌ندی (27) و به‌حره‌ین ریزبه‌ندی (35) و مه‌غریب له ریزبه‌ندی (80) و عێراق له ریزبه‌ندی (81) و تونس له ریزبه‌ندی (82) و میسر له ریزبه‌ندی (87) و ئوردن له ریزبه‌ندی (94)ی جیهانییه.
راپۆرته‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له رۆژی جیهانی به‌خته‌وه‌ری بڵاوكرایه‌وه، كه (20ی ئادار/ مارس)ی هه‌موو ساڵێكی بۆ "به‌خته‌وه‌ری جیهانی" دیاریكردووه.
بۆ یه‌كه‌مجار راپۆرتی "به‌خته‌وه‌ری جیهانی" له ساڵی (2012) بڵاوكرایه‌وه، كه له رووپێوێكی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه.
به‌گوێره‌ی "فرانس پرێس"، بەراوردکردنی داتاکانی ئه‌مساڵ لەگەڵ ساڵانی رابردوو په‌تای كۆرۆنا کاریگەری له‌سه‌ر راپرسییه‌كه هه‌بووه، له توێژینه‌وه‌كه‌دا تێبینییان لە "زیادبوونێكی بەرچاو لە رێژەی هەستە نەرێنییەکان" کردووە.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی