كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران ھەیە.