تۆ بڵێی بڵێسه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین به به‌سته‌ڵه‌كی ئالاسكا بكوژێته‌وه!
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
شانده‌كه سوورپۆشه، كۆمۆنیسته، كلاسیكییه‌كه، له‌ناو به‌سته‌ڵه‌كی ئالاسكا-ه‌وه به بێئومێدی گه‌ڕایه‌وه چین، ئه‌وه‌ی پێشتر چینییه‌كان ئومێدیان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو واده‌رنه‌چوو، چینییه‌كان دڵته‌نگبوون، چونكه ئه‌وان په‌ندێكیان هه‌یه و ده‌ڵێن: "وشه‌ی قێزه‌ون و ناخۆش پێویسته له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه بگوترێت".
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه ئه‌و ئاواز و تۆنه توند و شه‌ڕانگێزه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئالاسكا-ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین-ی پێ به‌ڕێوه‌برا، ئامانجه‌كه‌ی په‌یامێكه بۆ خه‌ڵكی ناوخۆی هه‌ردوو وڵات و وڵاتانی دراوسێی چین.
وێڕای ئه‌وه‌ی پێشبینییه‌كان لاوازه، ته‌نیا جه‌ماوه‌ر كاتژمێرێكی به‌س بوو، كه ده‌ستپێكی رێوشوێنه‌كان ببینێت، له‌كاتێكدا بوونه جێگه‌ی تێڕامان بۆ هه‌ندێك له‌وانه‌ی ته‌ماشاكاربوون.
وۆ ژینبۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی له زانكۆی فۆدان له‌شه‌نگهای -چین، گوتی: "بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، به راستی ده‌گمه‌نه ژینگه‌ی دیپلۆماسی ئاوا ببینرێت".
ئه‌وه‌ی كه توانجه ره‌قه‌كانی یانگ جیچی گه‌وره به‌رپرسی دیپلۆماتی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تی چین-ی بینیبێت له‌دۆخه‌كه تێده‌گات، كه تا راده‌یه‌ك "یانگ جیچی" دیپلۆماتێكی كلاسیكییه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆری هه‌یه له‌باره‌ی ئادابی رێوشوێنه‌كانی دیپلۆماتی و سه‌رنجی ئاماده‌بوان راده‌كێشێت.
له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆكاندا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (18ی ئادار/ مارسی 2021) ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌سه‌له‌ی شینجیانگ و هۆنگكۆنگ و تایوان-ی ورووژاند، هه‌روه‌ها چینی تۆمه‌تبار كرد به‌ئه‌نجامده‌ری هێرشه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و دژایه‌تیكردنی ئابووری هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
یانگ له‌به‌رانبه‌ردا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به پێشێلكردنی پرۆتۆكۆڵی دیپلۆماتی تۆمه‌تباركرد. هۆشداریدا كه ئه‌مه‌ریكا هه‌لی ئه‌وه‌ی تێدا نییه بۆ وتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌یه‌وێت بڵێت كه چین له پێگه‌ی به‌هێزدایه.
ریچارد هێدریان، پسپۆری جوگرافیای سیاسی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی له فیلیپین به رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی گوتووه كه هه‌ردوولا یاری به جه‌ماوه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رده‌وام تێگه‌یشتنی بۆ ئه‌وه هه‌یه، كه چین گه‌یشتۆته كه‌مترین ئاستی مێژوویی ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدا كه ناساندویه‌تی به رێویه تێكۆشه‌ره‌كه زیاد له‌پێویست كاریگه‌رن به دیپلۆماتیه‌تی چین، گوتیشی: "ئێمه ئه‌بینین گرژیی و ئاڵۆزی زیاد له پێویستی هه‌ردوو وڵات له ستراكچه‌ردا".
هه‌روه‌ها چاودێرانیش پێیانوایه هه‌ردوولا ئاره‌زوو ناكه‌ن سه‌یری ئه‌وه بكه‌ن، كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر پێویست بن بۆ یه‌كتر.
رۆژنامه‌ی "ساوس چاینه مۆرنین" رۆژی (20 ئادار) له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا وه‌ستانی نییه و له‌گه‌ڵ هه‌موو دنیادا به‌رده‌وامه، رۆژانه چین ته‌نگه‌تاو ده‌كات، یه‌ك رۆژ به‌ر له گفتوگۆكانی (ئه‌نكۆریج- ئالاسكا) ئه‌مه‌ریكا سزای سه‌پاند به‌سه‌ر (24) به‌رپرسی چین و هۆنگكۆنگ به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی خراپیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی هۆنگكۆنگ".
له‌و نێوانه‌شدا "ئه‌نتۆنی بلینكین"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و "لوید ئۆستن"، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ژاپۆن و كۆریای باشوور -ی كرد و جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به‌و هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستی پارێزگاری له‌و دوو وڵاته به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ریان.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" نووسیویه‌تی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ژاپۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دا به چین له به‌كارهێنانی (رقلێبوونه‌وه و دوژمنایه‌تی) و تۆمه‌تباركردنی چین به تێكدانی ئارامی هه‌رێمایه‌تی، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌شدا ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن بڕیاریان دا مه‌شقێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای چین بكه‌ن.
"كۆلین كۆهـ"، توێژه‌ری سیاسی له زانكۆی "ئێس راجارانتام" بۆ لێكۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌نگاپۆره بۆ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی گوتی: "هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی زیاد ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ره‌كی ده‌كات به تایبه‌تی هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی".
"كۆهـ" گوتیشی: "گه‌ڕانه‌وه‌ی روون و ئاشكرا بۆ به‌ها و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئاماژه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ترسان، كه ده‌شێت ئیداره‌ی بایدن بگه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی سه‌رده‌می "ئۆباما" له رێگه‌ی پێدانی ئه‌وله‌ویه‌ت به به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ په‌كین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "به‌دڵنیایی، جه‌ماوه‌ری ناوخۆییش گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، به ره‌چاوكردنی ئه‌ندامانی هه‌ردوو حزب (كۆماریی و دیموكرات) له‌باره‌ی ئالنگارییه‌كانی چین به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، كه من ئومێد ده‌كه‌م زه‌روریه‌تی ده‌ره‌كی پاڵنه‌ر بێت نه‌ك جه‌ماوه‌ری ناوخۆ".
وۆ ژینبۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی له زانكۆی فۆدان له‌شه‌نگهای -چین، گوتی: "لایه‌نی چین ته‌واو نا‌ئومێد بوو له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له وتووێژ" گوتیشی: "چین ناتوانێت ئه‌وه په‌سه‌ند بكات، كاتێك ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵبدات فشار بخاته سه‌ر چین بۆ ملكه‌چبوون به‌هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه".
به‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و چین، دره‌نگانی شه‌وی (19ی ئادار/ مارسی 2021) كۆتاییان به‌و كۆبوونه‌وانه هێنا، كه واشنتن به كۆبوونه‌وه‌ی (سه‌خت و راشكاوی ئالاسكا)ی ناوبرد، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ره‌گ و ریشه‌ی ناوكۆكییه‌كانی دووجه‌مسه‌ری به‌هێزی ئابووری جیهان خرایه‌ڕوو، كه هه‌نگاوێكه بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ناكۆكی هه‌ردوولا له‌سه‌رده‌ستی ئیداره‌ی بایدن.
د.ی