وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند

لە ماوەی 24 كاتژمێردا 7 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە
سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر، وێنه‌: ئه‌رشیف
سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر، وێنه‌: ئه‌رشیف

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگەیاند و له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 5 هه‌زار و 630 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێردا 451 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 7 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاشكراشی كردووە، لەماوەی شه‌و و رۆژێكدا 162 تووشبووی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ئاماری ژماره‌ 389ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
ئاماری ژماره‌ 389ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا