خامنه‌یی: ته‌نیا به‌م مه‌رجه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناووكی
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی، رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مه‌ریكا سزاكانی له سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و ئه‌نجامی هه‌موو فشاره‌كانیان هه‌ر شكسته.
ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه، عه‌لی خامنه‌یی، وتارێكی ئاراسته‌ی گه‌لانی ئێران كرد و گوتی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به فشاری زۆر ئێران په‌لكێشی سه‌ر مێزی دانووستان بكه‌ن، به‌ڵام سه‌یره دوژمنانی ئێران هیچ له سیاسه‌ته شكستخواردووه‌كان فێر نابن.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته ئیداره‌ی بایدن بزانێت ئه‌نجامی هه‌موو هه‌وڵ و فشاره‌كانی شكستهێنانه.
هه‌روه‌ها گوتی: له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما، متمانه‌مان پێكردن و پابه‌ندییه‌كانی خۆمان به‌جێگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌وان به‌و جۆره نه‌هاتنه پێش و ئه‌وان له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌ڵێن سزاكان هه‌ڵده‌گرێن، به‌ڵام له راستییدا جێبه‌جێ ناكه‌ن و راستگۆ نین له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ده‌یده‌ن.
دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان سزاكان هه‌ڵبگرن، ئه‌وا؛ كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
جه‌ختیكرده‌وه، تاران چیدیكه متمانه‌ی به به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان نییه. هه‌ڵوێستی كۆتایی ئێران ئه‌وه‌یه، ئه‌وان سزاكان لابه‌رن و ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان و به پێچه‌وانه‌وه ئێمه پشوو درێژین و په‌له‌شمان نییه له لاچوونی سزاكان.