توركیا و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشیان كرده سه‌ر عه‌ین عیسا
K24 – هه‌ولێر:
له نزیك شارۆچكه‌ی "عه‌ین عیسا"ی ستراتیژی له باكووری سووریا، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری توركیا له لایه‌ك و هێزه‌كانی توركیا له لایه‌كی دیكه‌وه روویدا.
له باكووری عه‌ین عیسای سه‌ر به پارێزگای ره‌ققه، گرووپه چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری توركیا و هێزه‌كانی سوپای توركیا بڵاوبوونه‌وه.
له (تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)ـه‌وه هێزه‌كانی توركیا و میلیشیا لایه‌نگره‌كانی به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌سه‌ده له سنووری عه‌ین عیسا.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی رابردوو، له دوو گوندی باكووری خۆرئاوای عه‌ین عیسا، سوپای توركیا و میلیشیا لایه‌نگره‌كانی هه‌وڵیاندا پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی هه‌سه‌ده توانیویانه رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
روانگه‌ی سووریا ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده مینه‌كانی پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و كارئاسانی كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان، هێرشه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری روانگه‌كه، شه‌وی رابردوو، تۆپخانه‌كانی توركیا به چڕی تۆپبارانی سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌سه‌ده‌یان كردووه. له به‌رامبه‌ردا هه‌سه‌ده توانیویه‌تی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ره‌وشه‌كه‌دا و رێگه‌ی نه‌داوه هیچ گرووپێكی میلیشیاكان به ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانیان پێشڕه‌وی بكه‌ن.
هاوكات شه‌وی رابردوو، فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا چه‌ند جارێك بۆمبابارانی گوندی "صیدا"یان كرد، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك بۆ تێكشكانی یه‌كێك له تانكه‌كانی سوپای توركیا له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو له 2019ه‌وه سوپای توركیا له‌و ناوچه‌یه به فڕۆكه بۆمبابارانی هه‌سه‌ده بكات.
له مانگی "تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020)، زیاتر له (20) چه‌كداری میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه كوژران، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یانویست دزه بكه‌نه گوندی "المعلق" و كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی هه‌سه‌ده‌وه.
له ساڵی (2016)ه‌وه تا ئێستا سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی سێ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده كردووه، ئه‌مه له كاتێكدا بوو شه‌ڕڤانه‌كانی هه‌سه‌ده له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی دژ به داعشدا بوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس