بارسێلۆنا دیارترین یاریزانی به‌ر له فیناڵی جامی شا بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئه‌مڕۆ یاریزانانی بارسێلۆنا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سێڤییا له فیناڵی جامی ئیسپانیا مه‌شقه‌كانییان به‌ئاماده‌بوونی خافیێر ماسكێرانۆ ئه‌نجامدا.
ئه‌م یاریزانه ئارجێنتیناییه له‌یاری رابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گرانادا كێشه‌ی ماسولكه‌یی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه گومان هه‌بوو له به‌شداریكردنی له فیناڵی كۆپا دێل رێی، به‌ڵام به‌بێ كێشه مه‌شقه‌كانی ئه‌نجامدا.
هاوكات ئاردا توران به مۆڵه‌ت به‌شداری مه‌شقه‌كانی نه‌كرد، له‌به‌رامبه‌ردا كلاودیۆ براڤۆ هێشتا خه‌ریكی پرۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به چاكبوونه‌وه‌یه له پێكانه‌كه‌ی و له دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه به‌شداری نه‌كرد.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كان پێكهاته‌ی ئێنریكی بۆ فیناڵی كۆپا دێل رێی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت :
شتیگن - ئالبا، ماسكێرانۆ، پیكێ، ئالڤێس، بۆسكێتس، ئینیێستا، راكیتیچ، مێسی، سوارێز و نێیمار.