داعش لە خورماتوو سێ جوتیاری رفاند

ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری عێراق تیرۆر كرا
ژمارەیەك چەكداری داعش - ئەرشیف
ژمارەیەك چەكداری داعش - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

لە خورماتوو، سێ جوتیار لەلایەن داعشەوە رفێنران، لەلایەكی دیكەش ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری عێراق لە بەغدا تیرۆرکرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، لە گوندی حلێوەی سەربە قەزای خورماتوو، سێ جوتیار لەلایەن داعشەوە رفێنران. هاوکات لە ناوچەی مەنسور لە رۆژئاوای بەغداش، ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری عێراق، لەلایەن چەکدارانی نەناسراو تیرۆرکرا، لە ناوەڕاستی شاری کەربەلاش، کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

ھەر پەیوەست بە دۆخی ئەمنی عێراق لەسەر رێگەی خێرای شاری حللەش، بۆمبێک بە کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانان تەقییەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانیش تەقینەوەكە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.