منداڵانی داعش: "تۆ كافری و ده‌تكوژین"
K24 - هه‌ولێر:
"تۆ كافری.. ده‌تكوژین، سه‌رت ده‌بڕێن"، به‌م شێوه‌یه منداڵانی "داعش" پێشوازییان له رۆژنامه‌نووسێك كرد، كاتێك سه‌ردانی كه‌مپی "هۆل"ی له رۆژئاوای كوردستان كرد، هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو به به‌ردبارانكردن به‌ڕێیان كرد.
رۆلا خه‌تیب، رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كه‌ناڵی "عه‌ره‌بییه" له كه‌مپی "هۆل" له ژنه باڵاپۆشه‌كانی "داعش" نزیك بووه‌وه و گوتی: "سڵاو.. منداڵه‌كانتان بۆ قوتابخانه ده‌نێرن؟ ئێره قوتابخانه‌ی لێیه؟"، هیچ كه‌س له ژنه‌كان وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.
دوایی له ژنێكی دیكه نزیك بوویه‌وه، كه خه‌ریكی گۆشت بژراندن بوو و لێی پرسی: "ئه‌م كاره ده‌كه‌ی؟ لێی ده‌زانی؟ سڵاو.. سه‌لاموعه‌لێكوم.."، پرسیاره‌كانی بێ وه‌ڵام مانه‌وه.
رۆژنامه‌نووسه‌كه له‌گه‌ڵ كامیرای كه‌ناڵه‌كه له كه‌مپه‌كه سووڕانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سۆراغی خێزانی "چه‌كدارانی داعش" بپرسن، كه له كه‌مپی "هۆل" ده‌ژین.
له هه‌ندێك منداڵ نزیك بوویه‌وه و لێیانی پرسی: "خه‌ڵكی كوێن؟، ره‌تیانكرده‌وه وه‌ڵام بده‌نه‌وه، له كچێكی بچووك نزیكبوویه‌وه، كه برایه‌كی بچووكی خۆی له باوه‌شگرتبوو، لێیپرسی: ده‌چییه قوتابخانه؟ ته‌نیا به "نا" وه‌ڵامی دایه‌وه.
خانمه رۆژنامه‌نووسه‌كه له‌كاتی گه‌ڕانی به‌ناو كه‌مپه‌كه و هه‌وڵی دا قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا بكات و لێیان پرسی: "بۆچی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانم ناده‌نه‌وه؟ بۆچی ناتانه‌وێت قسه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌ن؟".
رۆژنامه‌نووسه‌كه وه‌ڵامێكی چاوه‌ڕوانه‌كراوی درایه‌وه و منداڵێكی (4) ساڵان گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ كافری". رۆلا خه‌تیب لێی پرسی له‌به‌رچی من "كافر"م؟ یه‌كێك له منداڵه‌كان وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ باڵاپۆش نیت"، یه‌كێكی دیكه له منداڵه‌كان گوتی: "تۆ ئه‌و منداڵانه ده‌كوژی".
رۆژنامه‌نووسه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه، كه چه‌كی پێ نییه، چۆن منداڵان ده‌كوژێت، یه‌كێك له منداڵه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ده‌مانچه‌ت پێیه"، ده‌ركه‌وت منداڵه‌كان "مایك"ی رۆژنامه‌نووسه‌كه به ده‌مانچه تێگه‌یشتوون.
كاتێك رۆژنامه‌نووسه‌كه بۆ منداڵه‌كانی روون كرده‌وه، ئه‌و بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وان لێره‌یه، به درۆیانخسته‌وه و یه‌كێك له منداڵه‌كان گوتی: "جارێ بڕۆ "حیجاب" بپۆشه و دوایی وه‌ره‌وه، حیجاب واتا ره‌نگی ره‌ش، نه‌ك به‌و شێوه‌یه جلی ره‌نگاوره‌نگ بپۆشی، ئه‌مه شه‌رمه!".
كاتێك لێیانی پرسی، ئه‌گه‌ر حیجاب نه‌پۆشم، چی ده‌بێت، یه‌كێكیان وه‌ڵامی دایه‌وه، "ده‌تكوژین، به چه‌ك رووبه‌ڕووی "كافران" ده‌بینه‌وه، سه‌رت ده‌بڕێن".
سه‌ردانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی "رۆلا خه‌تیب" له بری پێشوازی، به به‌ردبارانكردن كۆتایی پێ هات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه سه‌ردانیان نه‌كاته‌وه.
رۆلا خه‌تیب، له لێداونێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌جێهیشتنی ئه‌و منداڵانه له كه‌مپێكی داخراو، به‌بێ قوتابخانه، به‌بێ په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، به‌بێ ناسنامه، فڕێدانیان له‌و شوێنه، كاره‌ساتێكه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێی به‌رپرسیاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ده‌وڵه‌تی داعش" كۆتایی پێهاتووه، به‌ڵام "رێكخستنه‌كانی داعش" كۆتایی پێنه‌هاتووه، هه‌زاران منداڵ به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده ده‌كرێن، ئه‌و كه‌مپه‌یه له داهاتوو "داعش"ی زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
#وجها_لوجه https://t.co/HLvv0W20S1
— ROLA ALKHATIB رولا الخطيب (@RALOUL82) March 21, 2021
د.ی