دەستوەردانەکانی ئەردۆغان بەهای لیرەی توركی دابەزاند

بەھای لیرەی توركی زیاتر دابەزی
لیرەی توركی
لیرەی توركی

K24 - ھەولێر

دوای بڕیارە لە ناکاوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە لە کاردوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی وڵاتەکەی و دامەزراندنی کەسێک کە لە بیرکردنەوەی خۆی نزیکە و دژی بەرزکردنەوەی رێژەی سوودە، لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار 16%ـەی بەهاکەی لەدەستدا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، شەهاب قۆجی ئۆغڵو پەرلەمانتاری پێشوو لەسەر پارتی داد و گەشەپێدان و ساڵانێک لە کەرتی بانکی کاری کردووە، وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی دیارکرد، ئەوەش دەبێت سێیەم جار لە ناوەڕاستی ساڵی 2019ـەوە سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی لە ناکاو پارێزگاری بانکی ناوەندی بگۆڕێت.

بەمەش بەهای دراوی تورکی بۆ ئاستی 8.48 لیرە بەرامبەر دۆلارێک دابەزی، لە کاتێکدا رۆژی هەینی بەهای ئەو دراوە تورکیە بە 7.21 داخرا.