كۆرۆنا كێشه‌ی بیستن دروست ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
زانایان له زانكۆی "مانچیسته‌ر" و سه‌نته‌ری "مانچیسته‌ر" بۆ توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی، كه په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان كۆرۆنا و كێشه‌ی بیستن هه‌یه، كی به‌پێی توێژینه‌وه‌كانیان تۆماریان كردووه.
پرۆفیسۆر "كیڤن مۆنرۆ" و توێژه‌ری دكتۆرا "ئبراهیم مه‌فره‌ج" ئاشكرایان كرد، له (56) توێژینه‌وه‌ی جیاوازدا ده‌ركه‌وتووه، كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان كۆرۆنا و كێشه‌ی بیستن و گوێ هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "یۆرك ئه‌لێرت"ی زانستی بڵاویكرده‌وه، زاناكان له‌كۆی (24) توێژنه‌وه توونیویانه كێشه‌ی بیستن دیاری بكه‌ن، كه لاوازی بیستن به رێژه‌ی (7.6%) و ده‌نگدانه‌وه‌ی گوێ به رێژه‌ی (14.8%) و تێكچوونی هاوسه‌نگی بیستن به رێژه‌ی (7.2%) بووه له نێوان تووشبووانی كۆرۆنا.
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێگه‌یشتوون، له گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بیستن بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانیارییه‌كانیان به‌پێی تۆماری پزیشكی و راپرسی تووشبووانی كۆرۆنا تۆماركردووه و نیشانه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان كۆرۆنا و كێشه‌ی بیستنیان ئاشكرا كرد.
پرۆفیسۆر "كیڤن مۆنرۆ"، مامۆستای زانستی بیستن له زانكۆی "مانچیسته‌ر" و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری "مانچیسته‌ر" بۆ توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان گوتی: "توێژینه‌وه‌ی زیاتری پزیشكی و دیاریكردنی ئه‌و كێشه‌یه پێوسته، بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌ری درێژخایه‌نی كۆرۆنا له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی بیستن تێبگه‌ین".
گوتیشی: "ئاشكرایه ڤایرۆسه‌كان ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی و پیسبوونی لیمفه‌كان و ئازار و هه‌وكردن درووست ده‌كه‌ن، كه ده‌بنه هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن، تا ئێستا زانیاری زۆرمان له‌سه‌ری نییه، كه كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌ستی بیستن چه‌نده".
مۆنرۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "هه‌رچه‌نده ئه‌و قۆناغه‌ی توێژینه‌وه به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كۆرۆنا و هه‌ستی بیستنه، به‌ڵام ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراون، له رووی ئاسته‌وه جیاوازن، بۆیه پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت".
مۆنرۆ ماوه‌ی ساڵێكه خه‌ریكی توێژینه‌وه‌یه‌كه، كه له كاریگه‌ری درێژخایه‌نی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌ستی بیستن ده‌كۆڵێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و تووشبووانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا چاره‌سه‌ركراون.
ئه‌و توێژینه‌وه‌ی "مۆنرۆ" سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ده‌ركه‌وتووه (13%)ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌راون، رایانگه‌یاندووه، كه تووشی گۆڕانكاری له هه‌ستی بیستن بوون.
د.ی