ماکرۆن: سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق خاڵی وەرچەرخانە

"سەردانەكە گرنگی و كاریگەری ھەیە"
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان - لە ھەولێر
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان - لە ھەولێر

K24 - ھەولێر

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق خاڵی وەرچەرخانە.

کۆشکی ئیلیزێ بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە تەلەفۆن پیرۆزبایی سەردانە مێژووییەکەی بۆ عێراق لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کرد.

ماکرۆن رایگەیاندووە، سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق مێژووییە و کاریگەری و گرنگی هەیە.

سەرۆکی فەرەنسا سەردانەکەی پاپا بە خاڵی وەرچەرخانی راستەقینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت.

لە 5/3/2021، پاپا فرانسیس بۆ یەكەمجار بە سەردانێكی فەرمی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەیشتە عێراق، لەو سەردانەیدا جگە لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، سەردانی چەند مەزارگە و شوێنێكی ئایینی لە سنووری پارێزگای نەینەوا و ناسریە كرد و لەگەڵ پێكھاتەكان كۆبووەوە. رۆژی 7/3/2021 پاپا فرانسیس سەردانی ھەولێری كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێم كۆبووەوە، ئێوارەی ھەمان رۆژ له‌ یاریگای نێودەوڵەتی فەرەنسۆ ھەریری بە ئامادەبوونی 10 هه‌زار پاپا وتارێكی پێشكه‌شكرد و قه‌داسێكی ئاینی به‌ڕێوه‌برد.