ئالۆنسۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی بۆندزلیگا وه‌رده‌گرێت
بۆرووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی چابی ئەلۆسنۆی بە راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، هاوینی داهاتوو چابی ئەلۆنسۆ دەبێتە راهێنەری بۆرووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی کە ئێستا ئەو راهێنەرە ئیسپانییە راهێنەری تیپی دووەمی ریال سۆسیداد دەکات.
رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، یانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ ئەلۆنسۆ گەیشتووەتە رێککەوتن هاوینی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە شوێنی مارکۆ رۆس ده‌گرێته‌وه كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان ده‌بێته راهێنه‌ری دۆرتمۆند.
چابی ئەلۆنسۆی ٣٩ ساڵان پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئەڵمانی کردووە و نازناوی یۆرۆ و مۆندیالی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناوه.