ئالێگری به یه‌ك رسته به‌راوردی نێوان كریستیانۆ و مێسی ده‌كات
ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری پێشووی یوڤێنتۆس كه دوو وه‌رزه له كاری راهێنه‌رایه‌تی دووركه‌وتووه‌ته‌وه ئاشكرای ده‌كات 3 وه‌رز به‌ر له ئێستا له‌پێناو یوڤێنتۆس ئۆفه‌رێكی ریال مه‌دریدی ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئالێگری به‌راوردی نێوان مێسی و كریستیانۆش ده‌كات.
ماسيميليانؤ ئالێگری راهێنه‌ری پێشووی یوڤێنتۆس له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی چاره‌نووسی خۆی له كاری راهێنه‌رایه‌تی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: 3 ساڵ به‌ر له ئێستا كارگێری ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی پێوه كردم بۆ ئه‌وه‌ی ببمه راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه، به‌ڵام من به‌ڵێنم به یوڤێنتۆس دابوو كه له یانه‌كه بمێنمه‌وه، ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید تاكه ئۆفه‌ره كه ره‌تمكرده‌وه.
ئالێگری ئه‌و كاته‌ی له یوڤێنتۆس جیابووه‌وه توانیبووی پێنج نازناوی له‌سه‌ریه‌كی سێریا ئه‌ی بۆ خانمه پیره‌كه بباته‌وه، دوو جاریش گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، پێش ئه‌وه‌ی ماوریزیۆ ساری شوێنی بگرێته‌وه، ئالێگری دووپاتیده‌كاته‌وه هیچ له‌سه‌ر داهاتووی خۆی نازانێت و به‌راوردی نێوان مێسی و كریستیانۆش ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ئالێگری گوتی: به راشكاوانه بڵێم تا ئێستا نازانم داهاتووم له چ یانه‌یه‌ك ده‌بێت، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ یوڤێنتۆس ئێستا مه‌حاڵه بڵێم ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌م یانه‌یه، ئاندریا پێرلۆ ئێستا راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه و پێموایه كاری باشی بۆ یوڤی كردووه، له‌باره‌ی به‌راوردكردنی نێوان مێسی و كریستیانۆ پێموایه ئه‌م دوو یاریزانه جیاوازن، ده‌توانم بڵێم یه‌كێكیان گه‌وره‌ترین یاریزانه و یه‌كێكیشیان باشترین یاریزانه له جیهاندا.
ماسیمیلیانۆ ئالێگری دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر له یوڤێنتۆس جیابووه‌وه و له‌و كاته‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی له كاتێكدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌كی ئیتاڵی و ئه‌وروپی ئۆفه‌ری پێشكه‌شكراوه.