له نه‌ینه‌وا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر حه‌وت هه‌زار ده‌نكه حه‌پی بێهۆشكاردا
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا، 7 هه‌زار ده‌نكه حه‌پی بێهۆشكاریان له ئۆتۆمبێلێكدا دۆزییه‌وه و شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
لیوا له‌یس خه‌لیل حه‌مدانی، رایگه‌یاند، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری بازگه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگریان پشكنیوه و ده‌ركه‌وتووه، جگه له بڕێكی زۆر ده‌رمان، 7000 ده‌نكه حه‌پی بێهۆشكاری تێدا بووه.
گوتیشی: پۆلیس شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و دۆسییه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت ئه‌و كاره‌وه بوونه ویستوویانه ئه‌و بڕه زۆره‌ی ده‌رمان له شاره‌كه ببه‌نه ده‌ره‌وه.
به هۆی خراپی ره‌وشی ئه‌منی و كراوه‌یی ده‌روازه سنوورییه‌كان، عێراق، كه تا 2003 پاكترین وڵات بوو له رووی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، ئێستا به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی جیاجیای مادده‌ی هۆشبه‌ر له زۆربه‌ی پارێزگاكانی له میدیادا بڵاو ده‌كرێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و ماددانه‌ی تێدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.