چین سزا به‌سه‌ر ئه‌وروپاییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری میللی چین رێكارێكی نوێی له دژی ئه‌وروپاییه‌كان گرته به‌ر و رایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی ئه‌وان سزا به‌كار ده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (22ی ئازار/ مارسی 2021)، سزای به‌سه‌ر (10) كه‌سایه‌تی و (4) كیانی ئه‌وروپاییدا سه‌پاند.
كۆماری میللی چین روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌پاندنی سزاكان وه‌ڵامێكه بۆ ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر سزادانی چین، به پاساوی داپڵۆسینی پێكهاته‌ی ئیگۆری موسڵمان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چین، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ناویه‌تی، پشتی به "درۆ و چه‌واشه‌كاری" به‌ستووه و ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆیه له كاروباری ناوخۆی چین.