تونس یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی درووستكراوی خۆی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
تونس یه‌كه‌م وڵاتی خۆرئاوای عه‌ره‌بییه، كه توانی مانگێكی ده‌ستكردی ته‌واو خۆماڵیی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.
تونس بووه شه‌شه‌م وڵاتی ئه‌فریقی، كه بتوانێت مانگی ده‌ستكرد درووست بكات و ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانی بكات، دوای هه‌ریه‌ك له وڵاتانی میسر، باشووری ئه‌فریقا، گانا، جه‌زائیر و مه‌غریب.
خه‌لیل شیحه، یه‌كێكه له ئه‌ندازیارانی پڕۆژه‌كه و رایگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌رچاوه‌ی شانازییه و له بواری كه‌شتیوانی و كه‌شوهه‌وا زانیاری كۆده‌كاته‌وه.
ئه‌و مانگه ده‌ستكرده، له قۆناغی یه‌كه‌مدا زانیاری له باره‌ی پله‌ی گه‌رما، ئاستی پیسبوونی ژینگه و راده‌ی شێ كۆده‌كاته‌وه.
پڕۆژه‌كه 1.2 ملیۆن دۆلاری تێچووه و له 2018ه‌وه كاری تێدا ده‌كرێت و ناوى لێنراوه، "چاڵێنجی یه‌كه‌م".