به‌م دوو رێگه‌یه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره پێش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت و دادگای باڵای ئیتیحادی بڕیاری كۆتایی له باره‌ی ئه‌نجامی پڕۆسه‌كه ده‌دات.
شاره‌زای یاسایی فه‌لاح كاهجی، له باره‌ی رێگه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، رایگه‌یاند، بوونی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن دووشتی ناكۆكن. چونكه ترسی ئه‌وه دێته گۆڕێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ژموونی خۆی به‌كاربهێنێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن درووست بكات.
گوتیشی: دوو رێگه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ن، یه‌كه‌میان، رێگه‌ی ئاساییه، كه چوار ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆیدا تێپه‌ڕێت. رێگه‌ی دووه‌میش، واژوو كۆبكرێته‌وه و تێیدا نوێنه‌ران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكه‌ن و به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێت 60 رۆژ پێش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئاماژه‌شیكرد، ته‌نیا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نییه، به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان پێویسته ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵوه‌شابێته‌وه.