ئێران بەردەوام ئاو لەسەر ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

K24 - هه‌ولێر:
ئەگەرچی چەندین رێکكەوتنی نێودەوڵەتی لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەبارەی ئاوە هاوبەشەکان لەنێوان وڵاتاندا هەن، بەڵام بەشێک لەو رێکكەوتنانە جێبەجێ ناکرێن.
ژمارەیەک لەسەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ وەک تورکیا و ئێران سەرچاوە دەگرن، ساڵانی رابردوو و ئێستاش ئەو دوو وڵاتە پابەند نەبوون بە مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ ئاوە هاوبەشەکان و بە ویستی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ پرسی ئاو کردووە، لەبەرامبەردا حکومەتی حکومەتی عێراق کە دوور نییە لەداهاتوو دووچاری قەیرانێکی قووڵی کەم ئاوی ببێەوە، کەمتەرخەم بووە لە چارەسەرکردنی ئەو پرسه.
کاریگەریی وشککردن به‌سه‌ر زێی بچووکدا هه‌رماوه، چوار ساڵ پێش ئەمڕۆ ئێران ئاوەکەی بە رووی هەرێمی کوردستاندا گرتەوە، درێژی رووبارەکە (456)کم، سوودی گەورەی بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقە.
زێی بچووک و چەند ئاوێکی دیكه، کە دەڕژێنە هەرێمی کوردستان له ئاوە هاوبەشەکانن.
ئەو ئاو و رووبارانە لە ئاستی نێودەوڵەتی رێکكەوتنی زۆریان لەبارەوە هەیە، بەڵام ئێران تا ئێستا گرنگی بەهیچ یەکێک لەو رێکكەوتنانە نادات و کەی ویستبێتی، دەستکاری ئاوی رووبارەکانی کردووە.
سەلام مەحموود، مامۆستای زانکۆ، شارەزا لە پرسی ئاو گوتی: "ئێران پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتنی ئاو، له هاوینی ساڵی (2017)ه‌وه له رێی به‌نداوی "كۆڵه‌سه"ه‌وه ئاوی زێی بچووكی گرته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و پرسه تایبه‌تمه‌نده به ئاوه هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و تایبه‌ته به حكومه‌تی عێراقی فیدراڵه، پێویسته هه‌نگاوی جدی بنه‌ڕه‌تی بنێت بۆ ئه‌م كێشه‌یه".
ئاو سامانێکی نەتەوەیی گرنگە و بایەخێکی تایبەتی هەیە لە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی‌دا، لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا وەک کارتێکی فشار لە ململانێ نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکاندا بەکاردەهێنرێت، عێراق و هەرێمی کوردستان سەرچاوەی بەشێک لەئاو و رووبارەکانیان وڵاتانی دەوروبەرن وەک تورکیا و ئێران، ئەو وڵاتانە لە رابردوو بە ویستی خۆیان ئەو ئاوەنەیان کەم یان بەتەواوی گرتووه‌تەوە.
لە به‌رامبەردا عێراق هیچ هەنگاوێکی ئەوتۆی بۆ چارەسەری ئەو گرفتە نەناوە، کە رەنگە لەداهاتوو دووچاری قەیرانێکی قووڵی بکاتەوە.
ئارەزوو مه‌حموود، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "گرێبه‌ستێك له نێوان وڵاتان هه‌یه له‌باره‌ی ئاسایش ئاو، هه‌ر كاتێك حكومه‌تی عێراق و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمیش، كه زۆرجار هاتووته سه‌ر خه‌ت، داوایان له ئێران كردووه، ئاوه‌كه به‌ته‌واوه‌تی نه‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێران ده‌ڵێت به ته‌واوه‌تی نه‌مگرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام جاری واهه‌یه، به (3) رۆژ جارێك ئاوه‌كه به‌رده‌داته‌وه، به تایبه‌تی له هاوینان، زۆر جار كاره‌ساتیشی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌پڕ ئاوه‌كه گیراوه‌ته‌وه، له‌پڕ ئاوه‌كه به‌رده‌داته‌وه".
ئاو وەک یەکێک لە پێکهاتە گرنگەکانی ژینگە، لەم ساڵانەی دوایدا رووبەڕووی گرفتی زۆربووەتەوە، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی زۆری کردووەتە سەر پێکهاتە و بڕی ئاوی دەستکەوتوو لە بەکارهێنانەکانی ژیانی رۆژانەی مرۆڤایەتیدا، هەر بۆیە لە کۆنگرەی (RIO)ی به‌ڕازیل تایبەت بە پرسی ژینگە لە ساڵی (1992)، بڕیاردرا ساڵانە رۆژێك دیاری بکرێت تایبەت بە پرسی ئاو و رێگریکردن لە پیسبوون و پاراستنی، وەک سەرچاوەیەکی گرنگی ژیان، لەوێ بڕیاردرا رۆژی (22ی ئادار)ی هەموو ساڵێک تایبەت بکرێت بەو پرسە.
د.ی