ده‌رمانێك ملیۆنێك نه‌خۆشی كۆرۆنای له مردن رزگار كردووه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی له به‌ریتانیا رایگه‌یاند، كاریگه‌ری ده‌رمانی "دیكسامیسازۆن" له‌سه‌ر نه‌خۆشی كۆرۆنا (كۆڤید-19) ئاشكرا كرد، دوای ئه‌وه‌ی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ده‌یان هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا تاقیكراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ده‌سته‌ی ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی (NHS)، تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌مانه‌كه كردووه، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ژیانی ملیۆنێك كه‌سی له مردن رزگاركردووه، (22) هه‌زاریان له به‌ریتانیان.
تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ده‌یان هه‌زار نه‌خۆشی كۆرۆنا كراوه، ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ری هه‌بووه، توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه بووه‌ته هۆی رزگاركردنی ژیانی مرۆڤ.
"دیكسامیسازۆن"، ده‌رمانێكه له جۆری "ستیرویدات"ه، به‌ربڵاوه و نرخه‌كه‌ی گونجاوه، مه‌ترسی مردنی بۆ سێیه‌كی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان به‌كارهێناوه، كه‌م كردووه‌ته‌وه.
ده‌رمانی "دیكسامیسازۆن" له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ستیاری تونده و نه‌خۆشی پێست و هێڵنج و نه‌خۆشی به‌رگرییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ری كراوه، چاره‌سه‌رێكی باش بووه بۆ نه‌خۆشی كۆرۆنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رمانی "دیكسامیسازۆن" كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی بۆ نه‌خۆشی كۆرۆنا هه‌بووه، به‌ڵام به پێی توێژینه‌وه‌یكی دیكه، كاریگه‌ری نه‌بووه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كۆرۆنا، كه پێویستیان به به‌كارهێنانی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد نه‌بووه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی