ڤیدیۆ و وێنەی دزەپێکراوی سێکسی لە پەرلەمانی ئوستراڵیا بڵاودەکرێنەوە

کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە

K24- هەولێر:

ڤیدیۆیەکی دزە پێکراوی ناو پەرلەمانی ئوستراڵیا کە تێیدا کارمەندانی حکومەت کاری سێکسی لەسەر کورسی پەرلەمانتارێکی ژن دەکەن، فشار بۆ حکومەتی نەریتپارێزی ئوستراڵیا دروست دەکەن.

ستافی حکومەت لە پەرلەمان گروپێکیان لە سۆشیاڵ میدیا دروستکردووە، تێیدا وێنە و ڤیدیۆی سێکسی خۆیان بڵاوکردووەتەوە، تا کەسێک لەناو گروپەکە دزە بە وێنە و ڤیدیۆکان دەکات.

ئەو کەسە، کە تەنها بە ''تۆم'' ناودەبرێت رایگەیاندووە، لە ژووری نوێژکردن، کاری سێکسی لە پەرلەمان دەکرێت، ئەو ژوورە ئەوەندەی کاری سێکسی تێدا دەکرێت، ئەوەندە نوێژی تێدا ناکرێت.

ماریس پەین، وەزیری بواری خانمان لە ئوستراڵیا لەوبارەوە دەڵێت: ''ئەوپەڕی بێهواییە ئەم جۆرە کارانە، دەبێت حکومەت چاکسازیی لە کەلتووری کارکردن لە پەرلەمان بکات''.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا، نیگەرانی زۆری خۆی دەربڕیووە و بەڵێنی گرتنەبەری رێکاری پێویستی داوە.

هەر لە ماوەکانی رابردوو، راوێژکارێکی حکومەت لە لایەن هاوکارێکییەوە، دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

خەڵک و ئۆپۆزسیۆنی ئوستراڵیا، رەخنەی تووند ئاراستەی حکومەتی دەکەن چونکە گەندەڵی سێکسی زیایکردووە و داوای چاکسازیی دەکەن.