كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی بەلێزمە دەبارێت و لە ھەندێك كاتدا ھەورەترشیقەی لەگەڵ دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و بە رێژەی جیاواز باران لە ناوچەكان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی بارانبارین زیاتردەبێت.