سووپرایزهكهی پێرێز بۆ زێدان و هاندهران ئاشكرا بوو
ریال مەدرید لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی هێرشبهری نهرویجی گەیشتووەتە رێککەوتن و دەیەوێت زوو بیگوازێتەوە ریزەکانی.
بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، ریال مەدرید بە کردار لەگەڵ ئێرلینگ هالاند گەیشتووەتە رێککەوتن هاوینی داهاتوو بەرامبەر ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەیگوازێتەوە ریزەکانی.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەو بەرنامە ئیسپانییە ریال مەدرید بەم کارەی واز لە خەونی گواستنەوەی کیلیان مباپێ دەهێنێت.
بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی هالاند لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند، هێرشبەرە نەرویجییەکە دەتوانێت بە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بەڵام تاکو هاوینی ٢٠٢٢ ناتوانێت ئەم بەندە چالاک بکات.
جگە لە ریال مەدرید هەریەکە لە بارسێلۆنای ئیسپانی و چێڵسی و دوو یانەکەی مانچێستەری ئینگلیزی رکابەری لەسەر تواناکانی هالاندی ٢٠ ساڵان دەکەن.
هالاندی تهمهن 20 ساڵ، ئهم وهرزه له سهرجهم پاڵهوانێتییهكان لهگهڵ یانهی بورووسیا دۆرتمۆند له كۆی 31 یاری 33 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه.