پیاوێك له نزیك چیایه‌كی گڕكانی ده‌ژی
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی سه‌نگاپوری پارچه زه‌ویه‌ك و خانووێكی له نزیك گڕكان كڕیوه و ماوه‌ی (3) ساڵه له‌وێ ده‌ژی، تا له نزیكه‌وه دیمه‌نی گڕكان تۆمار بكات.
ماڵپه‌ڕی "ئینسایده‌ر" له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، فۆتۆگرافه‌رێكی سه‌نگاپوری ماوه‌ی (3) ساڵه له خانووێكدا له‌ته‌نیشت چیایه‌كی گڕكانی ده‌ژی، كه پێشتر دووكه‌ڵ و پڕوشكی ئاگرینی فڕێداوه، له‌كاتێكدا كه‌س نایه‌وێت له‌و شوێنه‌دا بژی.
براشانت ئاشوكا، فۆتۆگرافه‌ری سه‌نگاپوری به‌دوای ئه‌و خانووه‌ی چیای "لۆس بیكاچوس"ی مه‌كسیك گه‌ڕاوه و له ساڵی (2017)ه‌وه كڕیویه‌تی، كه به‌هۆی ئاره‌زووی تۆماركردنی گرته ناوازه، له‌و شوێنه ترسناكه ده‌ژی، كه هه‌مووان لێی هه‌ڵاتوون.
ئاشوكا گوتی: "سه‌ره‌تا ژیان له‌و شوێنه سه‌خت و دژوار بوو، هه‌موو شوێنێك به به‌رد داپۆشرابوو، دره‌خته‌كانیش سیس ببوون، به‌ڵام له رووی جوانییه‌وه بێوێنه‌یه".
گوتیشی: "پێشتر بە درێژایی رووبار و دەشتی کوێستانەکان و بەناو دارستانە چۆڵکراوەکاندا گه‌شتم دەکرد، زۆر به ده‌گمه‌ن خه‌ڵك ده‌بینی، جگه له چەند جوتیارێکی ناوچەکە، كه‌سی دیكه‌ی لێنه‌بوو، کە حەزیان دەکرد له‌نزیك ئه‌و گڕکانە مەترسیداره بژین، بۆیە وڵات و شوێنی خۆیان جێنەدەهێشت".
ئاشوكا ئاشكرای كرد، كاتێك خانووه‌كه‌م كڕی، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاو و كاره‌بای لێنه‌بوو، له شار و شارستانی دووربوو، خانووێكبوو هه‌موو كه‌سێك لێی رایده‌كرد".
روونیشیکردەوە، لەگەڵ هەموو كه‌لوپه‌له‌کانی به‌ره‌و شاری "میگیل دی ئه‌لیندی"ی مه‌كسیكه‌وه هاتم، كه له لیستی کەلەپووری جیهانی یونسکۆیه، به کەشه بۆهمی "قه‌ره‌ج"ه‌كه‌ی به‌ناوبانگه و نووسەر و هونەرمەندانی زۆری لێیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ بنیاتنانی خانووه‌كه‌كه‌م له‌نێوان ئه‌و زنجیره چیایانه، راوێژم به ئه‌ندازیارێك كرد، پێداگریم كرد، خانووه‌كه رووه‌و دیمه‌نی سرووشتی بێت، دواتر كه‌ره‌سته‌كانی درووستكردنی كاره‌بام به وزه‌ی خۆر له‌سه‌ربانی خانووه‌كه به‌ست، شوێنێكم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوی باران درووست كرد، به‌ردی گڕكانیشم بۆ له درووستكردنی خانووه‌كه به‌كارهێناوه.
د.ی