واشنتن: مانه‌وه‌ی توركیا له ناتۆ زۆر گرنگه بۆمان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكین، رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زۆریان له‌وه‌دایه توركیا له هاوپه‌یمانی ناتۆ بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بلینكین، له وته‌یه‌كدا گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكییه گشتیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌مانه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌هێز و زۆریان له‌وه‌یه ئه‌ندامێتی توركیا له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ پته‌وتر و سه‌قامگیرتر بێت و بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: توركیا هاوپه‌یمانێكی درێژمه‌ودا و پته‌وی ئێمه‌یه و هاوكات مانه‌وه‌ی توركیا له هاوپه‌یمانی ناتۆ له سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خودی توركیایه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز